ئاڵەکۆک

ناری add_a_photo
ناری دیوانی ناری
١٣. گەدایی خۆشە بۆ چیمە جەلال و کیسوەتی خارا
گەدایی خۆشە بۆ چیمە جەلال و کیسوەتی خارا
جەهەننەم نامەوێ من مەملەکەت وەک قەیسەر و دارا
قەسەم بەو زاتە جیلوەی دا بە خورشیدی جیهان ئارا
اگر آن ترک شیرازی به دست آرد دل مارا
به خال هندوش بخشم سمرقند و بخارا را
ئەساسی عاریزی دنیا لە بۆ هیچ کەس نەبوو جاوید
نە گوڵ باقی دەبێ تا سەر، نە سەیر و پڕتەوی خورشید
دەسا فەرموو دەخیلت بم هەموو ڕۆژێ لە کوێ بوو عید
بده ساقی می باقی که در جنت نخواهی دید
کنار آب رکن آباد و گل گشت مصلا را
دەڵێم ئەی دڵ ببێ سەبرت هەتا خۆی دێتە جێ مەتڵووب
دەکا شیوەن وەکوو بولبول لە بۆ گوڵ ئەم لەبۆ مەحبووب
بە گریانۆ دەڵێ هەردەم بە تەرزی عاشقی مەجزووب
فغان کین لولیان شوخ شیرین کار شهر آشوب
چنان بردند صبر از دل که ترکان خوان یغما را
نگار خویش را گفتم تو ای مخمور سرمستم
مگو یکبارە از آن آب حیات دست خود شستم
بگفتا من چه غم دارم اگر شد دانش از دستم
من از آن حسن روز افزون که یوسف داشت دانستم
که عشق از پرده عصمت برون آرد زلیخا را
چ باسی دەوڵەتە و موڵکی خەیاڵی بێ سەرە ئەمڕۆ
وەرە سەر مەشرەب و ڕەفتاری ئەربابی حەقیقەت گۆ
ئەگەر مەیلت هەیە چاوم ببم ڕازی لە تەبعی تۆ
حدیث مطرب و می گوی و راز دهر کمتر جو
که کس نگشود و نگشاید به حکمت آن معمّا را
منی ئوفتادە تا کەی بم بە داوی عیشقی تۆ پابەند
جوانی خۆت بە گژتا چێ، جەفا پێدانی من تا چەند
کەلامی من لە گوێ بگرە کڵاو لاری سەراپا قەند
نصیحت گوش کن جانا که از جان دوستتر دارند
جوانان سعادتمند پند پیر دانا را
سەلامم کرد و فەرمووی پێم بە لەعلی لێوی یاقووتی:
هەتیو لاچۆ لە بەرچاوم منیش ئێژم بە مەزبووتی
بەبێ مەعنایە عاجز بم لە تەبعی ناسکی تووتی
بدم گفتی و خرسندم جزاک اللّه نکو گفتی
جواب تلخ می‌زیبد لب لعل شکر خارا
کەلامی تۆیە لای ناری خریدی عاشقان حافز
ئەخاتە ڕەقس و جونبوش سەربەسەر پیر و جوان حافز
لە باسی شیعری تۆدا من ئەڵێم خۆ هەر زەمان حافز
غزل گفتی و درسفتی بیا و خوش بخوان حافظ
که بر نظم تو افشاند فلک عقد ثریا را
اگر آن ترکِ شیرازی به دست آرد دلِ ما را
به خالِ هندویش بخشم سمرقند و بخارا را

بده ساقی میِ باقی که در جنّت نخواهی یافت
کنارِ آب رکناباد و گلگشتِ مصلّا را

فغان کاین لولیانِ شوخِ شیرین کارِ شهرآشوب
چنان بردند صبر از دل که ترکان خوانِ یغما را

ز عشقِ ناتمامِ ما جمالِ یار مستغنی است
به آب و رنگ و خال و خط چه حاجت رویِ زیبا را

حدیث از مطرب و می گو و راز دهر کمتر جو
که کس نگشود و نگشاید به حکمت این معما را

من از آن حسنِ روزافزون که یوسف داشت دانستم
که عشق از پردهٔ عصمت برون آرد زلیخا را

اگر دشنام فرمایی و گر نفرین، دعا گویم
جوابِ تلخ می‌زیبد لبِ لعلِ شکرخا را

نصیحت گوش کن جانا که از جان دوست‌تر دارند
جوانانِ سعادتمند، پندِ پیرِ دانا را

غزل گفتیّ و دُر سفتی بیا و خوش بخوان حافظ
که بر نظمِ تو افشاند فلک عقدِ ثریّا را

«حافظ شیرازی، به کوشش: دکتر خلیل خطیب رهبر، ص ٤و٥.»
پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی حافزی شیرازی

پەراوێز edit