ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
شێخ ڕەزا دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
٨٧. سماییلی مه‌لا خالید که له سه‌فه‌ر هاته‌وه شـێخ ڕه‌زا ئه‌مه‌ی فه‌رموو
هاته‌وه ئاشووبی ده‌وران، مه‌ردی مه‌یدان هاته‌وه
شێری یه‌زدان، له‌نده‌هووری ئیبنی سه‌عدان هاته‌وه

بۆ قڕانی له‌شکری ئه‌عدا له ناکاو میسلی به‌رق
ئاسه‌فی ساحێبقڕان، له‌علی به‌ده‌خشان هاته‌وه

هه‌وری میحنه‌ت، باڕشی غه‌م، سه‌یلی ماته‌م بوو ته‌مام
به‌رقی تابان، میهری ڕه‌خشان، ڕه‌عدی غوڕڕان هاته‌وه

پاڵه‌وانی پاییته‌ختی سه‌فده‌ری شێرزاد خان
تاج به‌خشی کیشوه‌ری مه‌غریب ئه‌ڵب خان هاته‌وه

سه‌عدی سه‌فده‌ر، مالیکی ئه‌ژده‌ر، هوزه‌بری پڕهونه‌ر
بیژه‌ن و گیو، تووس و نه‌وزه‌ر، پووری ده‌ستان هاته‌وه

حه‌مدولیلللا باز له بۆ قه‌تڵی سه‌ری توورانیان
ڕۆسته‌می مازه‌نده‌ران، سامی نه‌ریمان هـاته‌وه

ژێرده‌ستی ئه‌سعه‌د ئاغا بووین وه‌کوو مووری زه‌عیف
بۆ خه‌لاسیمان سماییل وه‌ک سوله‌یمان هاته‌وه

دۆستان له‌ب ته‌شنه بوون ناگاهـ له‌ فه‌یزی لوتفی حه‌ق
جۆیی نیل، ده‌ریایی قولزوم، به‌حری عوممان هاته‌وه

پێی ئه‌کا ئه‌تک و سیاسه‌ت هه‌رکه‌سێ خۆی حه‌ز بکا
قاتڵی ڕۆحی حه‌مه ‌و جه‌للادی وه‌سمان هاته‌وه

'لامیع'ی شاعیر به‌هه‌ر مه‌جلیس بچێ، خه‌ڵکی ده‌ڵێن
بولبول ده‌ستان سه‌را، مورغی غه‌زه‌لخوان هاته‌وه
کێش: فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن
دیوانی شێخ ڕەزا تاڵەبانی، ئامادەکار: شوکور مستەفا، چاپ: ئاراس هەولێر، ساڵ: ٢٠١٠، لاپەڕە ١٠٩.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit