ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
ماڵ مودیری که خه‌ڵکی هه‌ولێره
هه‌ر وه‌کوو موویی خایه بێ‌خێره

سووڕه‌ت و سیره‌ت له‌پیاو ناچێ
ئه‌و قوڕمساغه مێیه یا نێره؟

من به مه‌خفی که چووم و تێی فکریم
به‌زمی غه‌وغایه، مه‌قعه‌دی کێره

دیم حوسێن کردی قه‌سدی قه‌تڵی فه‌تاح
وه‌کوو یوونس که ده‌س به شمشێره

حه‌ره‌می موحته‌ڕه‌می له‌علی خان
خه‌رمه‌نی عیسمه‌تی گه‌رای کێره

ڕاوی ڕێوی هه‌موو له‌بۆ که‌وڵه
گورگ له‌بۆ به‌رخه دێته‌ ناو بێره

به‌حری ئاودانی مه‌زره‌عه‌یی فه‌رجی
جووته‌گون جۆگه‌یه، کێریش ئاودێره

وتم: ئه‌ی بێ‌حه‌یا تۆ ناترسی؟
له خودای ڕۆژ و مانگ و ئه‌ستێره

وتی: یا شێخ ئه‌مان! مه‌که مه‌نعی
ئه‌هلی قوونیان به قوونی ئه‌و فێره

نییه باکم گه‌ر ئه‌و خه‌بیسه بڵێ
ئه‌وه ئه‌شعاری 'لامیع'ه کوێره
دیوانی شێخ ڕەزا تاڵەبانی، ئامادەکار: شوکور مستەفا، چاپ: ئاراس هەولێر، ساڵ: ٢٠١٠، لاپەڕە ١٠٧و١٠٨.
کێش: فاعلاتن مفاعلن فع لن
نووسین: ١٩٢.١٥.٧٥.٢٤١

پەراوێز edit