ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
دەمکوژێ حوکمە دەزانم بە خودا دەردی حەبیب
وەرە سا بەشقی خودا دەس لە یەقەم بەردە تەبیب
وەرە دەستێ بخەمە گەردەنی بلوورینت
تا وەکوو سفرە لە داخا بدڕێ ورگی ڕەقیب
تالعم نەحسە دەترسم کە بە ئازاری فیراق
بمرم و ڕۆژێ نەبێ دەوڵەتی وەسڵم بە نەسیب
چاوی فەتتانی ئەتۆ ساحیرە یا جادووگەرە
کە بە یەک عیشوە ئەدا عابیدی سەد ساڵە فریب
تا لە تۆ دوورە دڵی غەمزەدە ئەی ڕاحەتی گیان
مەشریق و مەغریبە مابەینی لەگەڵ سەبر و شەکیب
بێ فەراز نابێ نەشیب ئەم قسە تەحقیقە وەلێ
من لە ڕێی عەشقی تۆ نەمدی بە خودا غەیری نەشیب
قەیدی زوڵفە لە سەر سەفحەیی ڕووت سابیتە یا
تیبەت و تیبە کە مەمزووجە لەگەڵ زینەت و زیب
شێخ دەگۆڕێتەوە گەر چاوی بە زوڵفت بکەوێ
خەرقە و سەبحە بە زوننار و چەلیپا و سەلیب
تاقەتی تاق بوووە بێچارە لە ژێر باری فیراق
بکە ڕەحمێ بە ڕەزا، چاکە تەرەححوم بە غەریب

پەراوێز edit