ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار دیوانی ئەحمەد موختار جاف
٨٤. دوو دیدەیی مەخموورت غارەتگەری ئیمانە
دوو دیدەیی مەخموورت غارەتگەری ئیمانە
بۆ زوڵفی پەرێشانت حاڵم چ پەرێشانە
بۆ عاشقی بێچارەت وەک ڕۆژی حەشر وایە
گەر بێت و دەمێ دەرخەی ئەو سوبحی گریبانە
وەک خاکی ڕەهت جانا کەوتووم لە سەری ڕێگەت
شایەد کە بە سەرما بێت ئەو گەردشی دامانە
ئەم سەرمە لە مەیدانە گۆی بازییە ئەی دولبەر
چونکە کە سەری زوڵفت وەک حەڵقەیی چەوگانە
هەر چەندە وجوودی من سووتاوی غەمی تۆیە
ماچی لەبی ڕەنگینت بۆ من وەکوو دەرمانە
دایم لە غەمی باڵات دوو دیدەیی خوونبارم
نمناکە فیدای تۆ بم هەر پیشەیی گریانە
تۆ پادشەهی حوسنی ئەی ئافەتی جان و دڵ
عاشق وەکوو مەملووکت ئامادەیی فەرمانە
فەرمووی بە من ئەی ئەحمەد حازر بە لەبۆ کوشتن
ئازاد بە لە دەرد و غەم وا مەوسیمی قوربانە

پەراوێز edit