ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار دیوانی ئەحمەد موختار جاف
٨. وەرە بگرە بە یادی چاوی دڵبەر پیاڵەیی سەهبا
وەرە بگرە بە یادی چاوی دڵبەر پیاڵەیی سەهبا
پەشێو بە هەر وەکوو مەجنوون لە هیجری قامەتی لەیلا
کە دەرخا دڵبەرم ئەو گەردنی سافیی بلوورینی
لە پەنجەم موو دەزێ، گەر دەس درێژ کەم بۆ ملی مینا
غوڵامی و بەندەیی ئەو شۆخە گەر دەستم کەوێت حەیفە
تەنەززول کەم کە بچمە مەسلەکی ئەسکەندەر و دارا
گریبانی نواند و پێکەنی و فەرمووی تەماشا کە
کە ئەمڕۆ موعجیزەی من چاکترە یاخۆ یەدی بەیزا؟

پەراوێز edit