بە خوا شیشەی دڵم دایم لە بادەی عیشقی تۆ کەیلە
لە داخی سەروی باڵات ئەشکی چاوم هەر وەکوو سەیلە
موحەققەق دڕک و داڵی دەشتی بەکراوا بە گوڵ نادەم
کە چونکە جێگەیی ناز و خەرامی حەزرەتی لەیلە
نیگار سالاری موڵکی نازکی و حوسنە لە عالەمدا
لە زومرەی ماهڕوویانا شوکر ئەو ماهە سەرخەیلە
ئیتر با قوڕبەسەر من دەستەئەژنۆ گۆشەگیری کەم
ئەڵێن یاری دڵ ئازارم لە حەق ئەم بەندە بێ مەیلە
لە سایەی تیغی ئەبرۆی تۆوە جێگەی جەننەتە ئەحمەد
ڕەقیبی سەگ سیفەت الحمد لله مەسکەنی وەیلە