ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار دیوانی ئەحمەد موختار جاف
٥٧. ئەبێ ئێستە خەریکی بادەنۆشین بم لەبەر شادی
ئەبێ ئێستە خەریکی بادەنۆشین بم لەبەر شادی
کە یار ئەتوانێ بێتە کولبەیی عاشق بە ئازادی
دڵم سەد پارە بێ یاڕەببی گەر بێت و لەبیرم چێ
لە مردندا فەرامۆش کەم شەهادەت گەر نەکەم یادی
بە نووکی تێشەیی ناخون لەسەر سینەم بەیادی تۆ
ئەکێشم نەقشی شیرین حەیفە گوم بێ نەقشی فەرهادی
چ فیرعەونێکە دولبەر بۆ جەفا نەمروودە شاگردی
لە کوێ فێر بوو خوایا عیلمی سیحر و مەکری شەددادی
مەکەن باوەڕ ڕەفیقان گەر ڕەقیب لوتفی لە حەقتان بێ
چلۆن چاکەی لەدەست دێ شەخسی پیس و سوفلە و عادی
وتی ئەحمەد ئەگەرچی پیری تۆ هێشتاکوو شاگردی
تەماشا کە چلۆن بردم دڵی زارت بە ئوستادی

پەراوێز edit