ئەگەر بینێمە سەر، خوودەی وەکوو دنگ
دڵم کونکون ببێ وەک ناوی بێژنگ
چلۆن ئەیدەم بە خورمای قاچ و قول ڕووت
قەدی بەرزی چنار و گوێز و هارژنگ
لە زەیتوون چاکترە هەنجیر و سێومان
گەزۆم پێ خۆشترە سەد جار لە بالنگ
بەڵام چی بکەم لە داخی ئەم زەمانە
وەکوو مزراح سەرم کەوتۆتە ڤنگ ڤنگ
ئەوەی بۆ پارە لای داوە لە مەسلەک
بەجێی دانیشتنی بێ، مێخ و سەد سنگ
وتم بەو حیزە ئەمڕۆ ڕۆژی تۆیە
بخۆ، دانێ بە مەیلت لنگ لەسەر لنگ
دەشوبهێ حاڵی ئەحمەد وەقتی وەسڵت
بە ڕۆژ هەڵهاتن و ئەحواڵی ئاونگ