شەمسەیە کوولەکەیی ڕۆحم و ئیمانی من
شەمسەیە باعیسی ژین و سەر و سامانی من
شەمسەیە مایەیی کەیف و فەڕەحم ڕۆژ و شەو
شەمسەخانە بەخودا شەمعی شەبوستانی من
شەککەری لێوی ئەوە مەرهەمی قەلبی زارم
قەددی مەوزوونی ئەوە سەروی گوڵستانی من
پێی وتم شەمسە، خەجاڵەت بووە شەمسی خاوەر
لەو دەمەی دیوییە ئەو سوبحی گریبانی من
بە سەری تۆ قەسەم ئەی یۆسفی کەنعانی من
لێوی شیرینتە تووتی شەکەرئەفشانی من
شەمسە تۆ لازمە من وەختێ کە مردم جانا
قەت فەرامۆشی نەکەی سنعەت و عیرفانی من
حوببی تۆ کافییە بۆ ئەحمەدی بێچارەیی خۆت
لوتفی تۆیە بە خودا ڕوتبە و نیشانی من