ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار دیوانی ئەحمەد موختار جاف
٣٠. دەمت بێنە بە قوربانی وەفاتم
دەمت بێنە بە قوربانی وەفاتم
قبووڵمە من لەجێی مووچە و بەراتم
لە هیجرانا ئەوا ڕەنجوور و زارم
وەرە باڵین هەتا ماوە حەیاتم
هەموو کەس وەسفی یاری خۆی لە دەستە
بەغەیرەز من، کە هەر جوێنە خەڵاتم
لە تەختەی نەردی غەمدا، ئەی نیگارم
خەریکی شەشدەری هات و نەهاتم
وتی: خورشید و مەه، ڕوویان ئەپۆشن
لە گۆشەی بانەوە، وەقتێ هەڵاتم
ئەڵێی ئەحمەد لە کوشتن ڕوو دەگێڕی
لە بەحسی عیشقدا من زۆر بەزاتم

پەراوێز edit