شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: دەمت بێنە بە قوربانی وەفاتم دەمت بێنە بە قوربانی وەفاتم قبووڵمە من لەجێی مووچە و بەراتم لە هیجرانا ئەوا ڕەنجوور و زارم وەرە باڵین هەتا ماوە حەیاتم هەموو کەس وەسفی یاری خۆی لە دەستە بەغەیرەز من، کە هەر جوێنە خەڵاتم لە تەختەی نەردی غەمدا، ئەی نیگارم خەریکی شەشدەری هات و نەهاتم وتی: خورشید و مەه، ڕوویان ئەپۆشن لە گۆشەی بانەوە، وەقتێ هەڵاتم ئەڵێی ئەحمەد لە کوشتن ڕوو دەگێڕی لە بەحسی عیشقدا من زۆر بەزاتم ++++++++++++++++++++++