ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار دیوانی ئەحمەد موختار جاف
٢٠. ڕەقیبی سەگ هەتا چاوم کلا کرد
ڕەقیبی سەگ هەتا چاوم کلا کرد
منی دووچاری سەد دەرد و بەڵا کرد
نیگار وەک ئاسکی وەحشی وەهابوو
دەم ودەس چۆن لەگەڵ خۆی ئاشنا کرد
کە دیمی ڕووی لە من چەرخان و ڕۆیی
بەهانەی ڕۆینی، شەرم و حەیا کرد
شوکور ئەو شۆخە دەردی عاشقی زار
بە ماچی لێوی شیرینی دەوا کرد
کە تۆ ڕۆییت دڵی بێچارەیی من
ویداعی خۆی لەگەڵ عەیش و سەفا کرد
نە تەنها ئەحمەدی بێچارە ڕووتە
قوماری عیشقی تۆ زۆری گەدا کرد

پەراوێز edit