ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار دیوانی ئەحمەد موختار جاف
١٥. زاهید وەرە ناو بەزمی حەریفانی خەرابات
زاهید وەرە ناو بەزمی حەریفانی خەرابات
لادە لە ڕیا و سەرزەنشی قۆڕ و خەرافات
یەک جورعە بنۆشە لە مەیی بێ غەش و گوڵڕەنگ
ئەسڵەن مەکە تۆ بەو پڕوپووچانە موبالات
بیستوومە وە یا دیومە لە گوفتاری ئەدیبان
بۆ خواردنی یەک قەترە دووسەد جۆرە موکافات
حوکمی ئەزەلی چونکە نییە قابیلی تەغییر
بۆ چی من ئەترسم لە جەزا و ڕۆژی حیسابات
مایل نە بە حوور و نە بە غیلمانی بەهەشتم
گەر بێت و بکەم من لەگەڵ ئەو شۆخە مولاقات
ئەحمەد دڵی بێزارە لە ئەتواری ڕیاکار
ساقی قەدەحی تێکە بە ئاهەنگ و مەقامات

پەراوێز edit