ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٩٠. هەڵپژا خوێن بە جگەرما دەمی غەمزەت لە زەمیر
هەڵپژا خوێن بە جگەرما دەمی غەمزەت لە زەمیر
هاتە جونبوش کە بە ئاهم لە دەروونا پەڕی تیر
بۆ ڕەفوو کردنی چاکی دەمی شەمشێری برۆ
موژە تەردەستە لە دڵما وەکوو سووزەن لە حەریر
هەمەجا خوارکەشان تا بە لەبی چاهی زەنەخ
کافری دڵ سییەهی دیدە دەبا دڵ بە ئەسیر
تا تەڕەددودمە لەسەر سەفحەیی دنیا لە غەمت
بەس کەشاکەش لە گوزەرمایە وەکوو کلکی دەبیر
بۆ سروشتی بەدەنت ڕۆژی ئەزەل سانیعی کول
سافیی مرواریی و ماهیی بە یەکا کردە خەمیر
بە نیگاری عەجەمی شێوەیی تۆ نایەتە زەبت
تازەئامووختە کەی مەشقی دەگاتە خەتی میر؟
زیرە سەرمایەیە بۆ سالم و کرمانی دەبا
شیعری کوردی کە بدا جیلوە لەلای شێخی کەبیر

پەراوێز edit