هەر شەو کە ماهتابی ڕوخت دەرکەوێ لە دوور
کولبەی دڵم لە تیرەگییا پڕ دەبێ لە نوور
تا مەحرەمم بە بەزمی ویسالت لە خەڵوەتا
ناکەم هەوایی قەسری بەهەشت و لیقایی حوور
بێ ئیعتبارە مەردوم ئەگەر ماڵ و یەد نەبێ
وا حسرتا نە قووەتی زەڕ ما، نە دەستی زوور
دڵ گەر بکا شکایەتی تیری نیگاهی تۆ
ناکا کەسێ حەکایەتی بەهرام و سەیدی گوور
وەک زەڵمە ئەشکی دیدەیی تارم لە زوڵمی چەرخ
هەردەم دەکەم لە کونجی غەما یادی شەهرەزوور
شوێنی خەدەنگی غەمزەیی تۆ بوو بە جێی تەواف
نارین قەڵایی دڵ بە شەرەف گەییە میری سوور
ئەمجار ئەگەر لە تەعنەیی ناسیح دەبم خەڵاس
ناکەم ئەبەد ڕفاقەتی ئینسانی بێ شوعوور
سالم نەکەی لە شەوکەتی مونعیم نەزەر بە غەم
نادەم پەڵاسی کۆهنەیی فەقرم بە سەد سەموور