بە مەحزی جەوری دڵبەر هەر کەسێ تەرکی مەحەببەت کا
لە قەبریشا، بە میحنەت، تا قیامەت گریە عادەت کا
قوبووڵ ناکا ببێ غیر از پەرێشانی لە عالەمدا
فەلەک، گەر پەیڕەویی کرداری یاری بێ مورووەت کا
لە بێ ئینسافیا دەکوژێ بە ئیما سەییدی خەڵوەت
بە مەزموونی عەفوو، گەر نامەیی قابیز بە حوججەت کا
دەزانی چەن فەرەحناکم بە بۆسەی لێوی شیرینت
بە موفلیس مەردی مونعم وەک سەدا بۆ خوانی نیعمەت کا
بە مەحزی کەشمەکەش دامانی عیشقت بەر بدەم نابێ
دەمی تیغی موسیبەت، گەر کەفی فیکرم هەموو لەت کا
سەراسەر کاری سالم عیشقی تۆیە، ئەووەڵ و ئاخر
خەجاڵەت بێ قیامەت، گەر بەبێ تۆ مەیلی جەننەت کا