ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٥٢. دەناسی قاتیلی دڵ گەر نیگەه کەی سوویی موژگانت
دەناسی قاتیلی دڵ گەر نیگەه کەی سوویی موژگانت
ئەدا کە خوونبەها سا بووسەیێ دەستم بە دامانت
تەواو نابێ لە سەودای عاریزت بۆ دڵ، گرفتاری
لە داوی توڕڕە بەربوو کەوتە نێو چاهی زەنەخدانت
کەفەن پیراهەنم بێت و مەشۆن زەخمم وەسییەت بێ
بە خوونالوودە ئازادن لە مەحشەردا شەهیدانت
سەرم، ئەووەڵ قەدەم، دانا لەسەر کووچەی ڕەهی عیشقت
دڵ و دینم بە یەغما چوو لە سیحری چاوی فەتتانت
بەریم یەکسەر لە نیعمەتهایی فیردەوسی، لە دونیادا
کەرەم گەر بە من لیمۆیی پوستانت لە بوستانت
دەپرسی گەر لە مەهجوورت: بە پەیکانی موژەت سەوگەند،
خەمیدەقامەتە سالم کەمان ئاسا لە هیجرانت

پەراوێز edit