پەرچینی زولف و پەرچەم نەقشن لە ڕوویی یارا
وەک میللەتی مەجووسی هەر دێن بە دەوری نارا
توڕڕەت کە دێ بە ڕوودا گەر عەینی کوفرە، حوسنە
بۆ ڕەونەقی کڵێسا با هەر ببن نەسارا
غەمزەت کە تیری باراند زوڵفت دڵی پەنا دا
بەم ڕەنگە حوسنی ئەخلاق کێ دی لە جینسی مارا؟
مەی گەر حەرام و تەڵخە ساقی بە چاوی مەستت
اشهىٰ لنا و احلىٰ مِن قبلة العذارا
ئەی ئەو کەسەی کە شەوها یادت ئەنیسی دڵمە
یەک لەحزە دێمە یادت داخۆ لە ڕۆژگارا؟
تۆ ناتەوان و مسکین دوژمن قەویی و مونعیم
سالم لە عەهدی وادا کوا چارە جوز مودارا