ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٣٢. وەکوو فەووارە خوێن دەقوڵێ دەمی ئاهم لە حولقووما
وەکوو فەووارە خوێن دەقوڵێ دەمی ئاهم لە حولقووما
بە دڵ پەیوەستە تا سۆراخی پەیکانت لە پەهلووما
مەگەر وەختێ لە سەیری خاڵی چیهرەت دیدە فاریغ بێ
سیاهی مەردومەک بتکێ لەگەڵ ئەشکم بەسەر ڕووما
لە هیجریشا موسیبەت نایەڵێ سەر هەڵبڕم یەکدەم
لە خوێنی ئەشکما چەسپاوە پێشانی بە زانووما
لەسەر ڕوو لادە تاری توڕڕەیی موشکینی تاتارت
حەبەش دەستی تەتاوەل ڕانەکێشێ، با بەسەر ڕووما
ئەگەر چی کارییە دەردم وەلێ نەزدیکە تەسکینم
بپڕژێنێ حەکیم ئەر ئارەقی چیهرەت بە داڕووما
بە مەششاتەی دەوت دڵبەر دڵی سالم مەڕەنجێنە
لەناو جەمعی پەرێشانا لە حەلقەی چینی گێسووما

پەراوێز edit