سەوادی قیرگوون شەبها لە نوسخەی عەنبەرین مووتە
سەراسەر ڕەونەقی دونیا لە عەکسی ئاینەی ڕووتە
بە ناحەق کوشتمی موژگانی خوونڕێزت وەلێ زانیم
لەگەڵ من ئەم هەموو کەچبازییە تەحریکی ئەبرووتە
سیەهڕوو بم وەکوو زوڵفت سەری موو گەر خیلافی بێ:
بە حەققی مەسحەفی ڕووی تۆ دزی دڵ خاڵی هیندووتە
وەکوو موژگانی تۆ بەرگەشتەیە تالیع بەڕووی مندا
پەرێشان زوڵفی موشکینت لەگەڵ ئەحواڵی من جووتە
بەهەشتە وەسڵی تۆ بۆ من لەبن خاری موغەیلانا
لە وەختی دوورییا گوڵشەن وەکوو سندووقی تابووتە
دڵی ساحیر لەبەر زوڵف و زەنەخ ناگاتە ڕوخسارت
لە یەک سوو حەلقەیی ئەفعی لە یەک سوو چاهی هاڕووتە
جەوازی دا حەکیم بادامی چاو و شەککەری لێوت
لە قانوونی ویسالا بۆ دڵی من قووەت و قووتە
بەسێ دوون هیممەتە گەر ئارەزووی ئەوڕەنگی شاهی کا
هەتا سەرگەشتە سالم ئووفتادەی سایەیی کووتە