دڵا! ئازاری بێ یاری موشەخخەس دەردی کاریتە
بە حاڵی دڵ دەسا ئەی دیدە بگری، گاهی زاریتە
وەسییەتنامەیی دڵ سوویی دڵبەر کێ بەرێ پەنهان
بە قوربانی پەڕت بم ئەی کەبووتەر وەختی یاریتە
لە هەنگامی تەزەڕڕوعدا بە وازیح دای فەلەک جوابم
دەڵێ: ئەییامی شادی چوو زەمانی سووگواریتە
لە یادی دڵبەر ئەمشەو دڵ دەمێ ئەی سینە مەسروورە
مەدە ڕێگەی غەمی بێگانە، گاهی پەردەداریتە
کە زانی بۆ نیشان تیری نیگاهت قەت حەزەر ناکا
لە قەلعەی سینەیی تەنگا دڵی سالم حەساریتە