ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٢٠٢. بۆ منی سووختەدڵ شەمعی نەدامەت دەگڕێ
بۆ منی سووختەدڵ شەمعی نەدامەت دەگڕێ
کە لەمێ بەخت سەگە، بۆیە هەموو دەم دەوەڕێ
واعیزان گوێ بگرن لەم قسەیە زۆر خۆشە
سەیری وا نابێتەوە گەر بە دو ئاویش بگەڕێ
ئەسپەکەی چەوت و سیەه عینە وەکوو تالیعی خۆم
سەقەت و ساتمەزەن و لاجڵەو و لوقمەبڕێ
شیڕەت و بەدعەمەل و کەم ڕەوەش و بەدسیرەت
سەرکەش و دەم قەویی و ئەستۆ کوڵ و پوزەخڕی
زینم لێ کرد و لەسەر ئاخوڕەکەی بەستمەوە
توورەکە دەس نەدەکەوت نامە بەری سەویە شڕێ
ماینەبۆزە، دەبێ شووڵی قەفەسی هەڵکێشم
کەبکی جەنگی بە بۆیی هەجوی ئەو هەڵدەفڕێ
گەر لەبن داری بەڕوو کیسەڵی ڕەق خشپە بکا
بێ هەوەس وەسڵی ئەویش بێ لە قوڕ هەڵدەپەڕێ
بۆزە بەو عیسمەتەوە هەر کە ئەوا تەقریر بوو
ساحیبی بەستییە جووت لەتەنیشت ئەسپە خڕێ
ئەسپەخڕ توند و بەجۆش ماینەکوێت بۆز بەخورۆش
لە تەویلەی درێژا سەربەرەوژێر دایە بەرێ
ماین گرد و دەرکی نزم و سیازینی پێوە
زین و قەڵتاخی بەجارێ دووکەرت کرد،دەرپەڕێ
پێی دەڵێم: شای ئاڵچاغ ماینی بۆز زینی شکاند
پێم دەڵێ: چاکی ئەکەم گەر تەڵێ هەنجیر بکڕێ
هەی خودا داد لەدەست زوڵمی حسەینی ڕانک سوور
زینیشم دەشکێنێت و هەنجیریشم پێ دەکڕێ

پەراوێز edit