ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
١٥٥. شەپۆلی بەحری ئەشکم تەڕ دەکا پشتی سەمەک ئەمشەو
شەپۆلی بەحری ئەشکم تەڕ دەکا پشتی سەمەک ئەمشەو
سەدای ڕەعدی فیغانم کەڕ دەکا گۆشی فەلەک ئەمشەو
مەزەی بەزمت لە کوورەی سینەما برژا بە تەڕدەستی
لە ئەشکم بۆ کەبابی دڵ موهەییایە نەمەک ئەمشەو
ئەگەر یەد بێ هەموو دەم غیرەتم جۆیایی پاداشە
لە ڕیشەم دەردەهێنا وەک دڵم چەرخی فەلەک ئەمشەو
بەبێ بەزمی ئیرەمئارایی دڵبەر بەسکی دڵتەنگم
فەزای دونیا لە من پڕ نارە وەک عەینی دەرەک ئەمشەو
لە سەحرای تەجرەبەی عیشقا دەبن ڕامم گەلەی ئاهوو
لە سیدقا ناڵەیی مەجنوون و من نابن بەیەک ئەمشەو
مونەووەر کەی لە ڕێی میهرا ئەگەر بێی کولبەیی سالم
دەڕێژێ بۆ نیسارت ئەشک وەک دوڕ مەردومەک ئەمشەو

پەراوێز edit