ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
١٤٧. بە حەسرەت ئەشکی ئاڵم دێتە سەر ڕوو
بە حەسرەت ئەشکی ئاڵم دێتە سەر ڕوو
بەسەر ڕووتا کە ئیفشا بوو سەحەر موو
دەکا شیرین بە ئاشق گۆشەگیری
لە کونجی لەعلی لێوت خاڵی هیندوو
دەزانن خەرمەنی من بۆ گڕی بەست؟
بپرسن گەر لە یاری ئاتەشی خوو
لە کوێ بێنێ ئیشارەی چاوەکانت
ئەگەرچی مەستە وەک ئەو چاوی ئاهوو
بە مەرگی تۆ لەبەر تۆ شەو بە میحنەت
سەرم نابینێ بەستەر غەیری زانوو
دەناڵێنێ دڵی زارم وەکوو زیر
لە شاما شانە کەی گەر شامی گێسوو
عەجەب ئاسایشێکم دی لە هیجرت
لە خارا ڕەقترە بۆ من پەڕی قوو

پەراوێز edit