ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
١٣١. بەخوڕ خوێن بێنە ئەی گریە لە چاوەی چاوی تاری من
بەخوڕ خوێن بێنە ئەی گریە! لە چاوەی چاوی تاری من
حەنا لازم بووە بۆ پێی سەگی کۆیی نیساری من
ڕەفیقان گەر دەچن بۆ سەیری باغ و گوڵ خوداحافیز
موهەییایە لە ڕووی یارا گوڵ و باغ و بەهاری من
ئەگەر فەرقم بگاتە مەرکەزی خاکی کەفی پێی یار
دەگاتە ئاسمان گۆشەی کولاهی ئیفتخاری من
لە دونیادا جەفای عوقبام هەموو دیوە لەدەس هیجران
دەبێ فەردا لەپاشا عەفوی من کا کردگاری من
گوڵ و سەرو و سنەوبەر هەر تەرەف سەریان فروودێنن
بچێتە باغەوە گەر دڵبەری سیمین عوزاری من
ئیلاهی ناسەلامەت ئەی ڕەقیب هەمدەردی سالم بێ
وەکوو کردت لە کۆی جانانە قەتعی ڕەهگوزاری من

پەراوێز edit