دەزانی باغی بەختی ئەهلی دڵ بۆ قەت سەمەر نادا؟
فەلەک هەرگیز مورادی مەردومی ساحیب هونەر نادا؟
دەزانێ تا لە شیشەی دیدەما بی، ئەشکئالوودەم!
شەرابی جەی لە جاما ڕەونەقی خوێنی جگەر نادا !
نەکەن تا لەتلەتم بۆسەی نیهانت ڕاستی ناڵێم
بەڵێ قەفقەف هەتا نەی نەیبڕی حاسڵ، شەکەر نادا
لە من دانا نەپرسێ با ڕەوش هەرگیز لەڕێی عەشقا
بزانێ کیمیا هەرکەس، سەری ببڕن خەبەر نادا
ڕەگی دڵ دێتە جونبوش گاهی فەسدی لێوی مەرجانت
دەلەرزێ دەستی فەسساد و نمەک ڕێی نێشتەر نادا
لەبی توشنەی کوهەن زەخمم بە خوێنی تازەگی تەڕ بێ
حەیا! بۆ ماهی مەستوورم کە دەستووری نەزەر نادا
لە پایا کۆمەڵێ لوئلوویی ئەشک ئەر تا کەمەر بێنم
ڕەهی دەستی خەیاڵیشم بە قەدیا وەک کەمەر نادا
بە حاڵی نامورادی من وەها موشتاقە مەعشووقم
لە توڕڕەی بۆ نەوا بێنێ ڕەهی دەستی سەحەر نادا
لە فیکری پاسی عیسمەتدا بە زاهیر دووربینێکە
لە حوکمی دووربینا قەت بە من ڕێگەی گوزەر نادا
سیەهبەختی جودا ناکا دڵی سالم لە توڕڕەی تۆ
بە مەحزی کەشمەکەش سەرڕوشتەیی ئەم کارە بەرنادا