ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
١١٦. قەت تەواو نابێ ئارەزووی یارم
قەت تەواو نابێ ئارەزووی یارم
ئاخری عومرە ئەووەڵی کارم
وا حەکیمم دەڵێ: دڵی بیمار
سیححەتی دێ بە چاوی بیمارم
دەک زیاد بن جەماڵی تۆ و عیشقم
جانم ئازادە تا گرفتارم
قەت گورێزم نەدا لە تیری موژەت
ئەی بەسا سەخت جان و بێ عارم
پەڕتەوی ئافتابە شەمعی شەوی
عوعرەها دڵ لە زوڵفی دڵدارم
تا نەبینێ مەهی جەماڵی حەبیب
عارە خەو بێتە چاوی بێدارم
سالم ئەمشەو بە ناڵە قادر نیم
بەسکە زار و نەزار و ئەفگارم

پەراوێز edit