شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: قەت تەواو نابێ ئارەزووی یارم قەت تەواو نابێ ئارەزووی یارم ئاخری عومرە ئەووەڵی کارم وا حەکیمم دەڵێ: دڵی بیمار سیححەتی دێ بە چاوی بیمارم دەک زیاد بن جەماڵی تۆ و عیشقم جانم ئازادە تا گرفتارم قەت گورێزم نەدا لە تیری موژەت ئەی بەسا سەخت جان و بێ عارم پەڕتەوی ئافتابە شەمعی شەوی عوعرەها دڵ لە زوڵفی دڵدارم تا نەبینێ مەهی جەماڵی حەبیب عارە خەو بێتە چاوی بێدارم سالم ئەمشەو بە ناڵە قادر نیم بەسکە زار و نەزار و ئەفگارم ++++++++++++++++++++++