ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
١١٣. دەمەوێ مەستی بادە بم تا بم
دەمەوێ مەستی بادە بم، تا بم
پایی خوم ئوفتادە بم تا بم
هەر سەحەرگەه بە دەنگی نەی هەڵسم
بادە وەرگر لە سادە بم تا بم
تۆ کە شاهی بە ڕوخ لەبەر ئەسپت
فەرزە بۆ من پیادە بم تا بم
حاجیب ئەر ڕێ بدا دڵم دێنێ
سوویی دەر ئیستادە بم تا بم
حەق لە دڵ دەرنەکا خەیاڵی مەحاڵ
هەر لەسەر ئەم ئیرادە بم تا بم
بۆ شکارت منم سەگی عاریف
بێڵە با بێ قەلادە بم تا بم
حەق بدا فورسەتم بە ئیزنی عومەر
دوشمنی شیعەزادە بم تا بم
دەمەوێ بۆ نیشانەیی تیرت
دڵی سالم نیهادە بم تا بم

پەراوێز edit