ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
١١. دڵم شادە لە بەندی سیلسیلەی گێسوویی دڵبەردا
دڵم شادە لە بەندی سیلسیلەی گێسوویی دڵبەردا
لە شانە خۆفناکم دەفعەیێ لەم بەندە دڵ بەردا
لە دونیادا دڵم گەر تەرکی توڕڕەی تۆ نەکا سەهلە
بروون نایێ لە شۆر و زەمزەمەی غەوغایی مەحشەردا
بەسەر سەرتا بپێکێ چەتری تاووسی ئەگەر توڕڕەت
دەکا بیروون لە فەرقی پادشەه زینەت لە ئەفسەردا
گڕی بەست دڵ لە سینەمدا لە حەسرەت سەردی میهری تۆ
هەتا کەی ئاگری پڕ گڕ دەسووتێنی لە مەجمەردا
تەحەممول کە زەمانی کوشتنی من سورعەتی ناوێ
لە دڵمایە بگێڕم خۆم بەدەوری دەست و خەنجەردا
نە فەرهاد کەوتە شۆری من نە شیرین گەییە ڕوتبەی تۆ
لە دڵ من نەقشی تۆم هەڵکەند و ئەو کێشای بەڕووی بەردا

پەراوێز edit