ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
٥١. تۆ نەبی مەلجەئی من بی
تۆ نەبی مەلجەئی من بی، ئەبەدەن نیمە مەلاز
لەو دەرە بێت و دەرم کەیی، بە خودا نیمە مەلاز
قاپی و بابی کەسێکی کە نیشانم دە، بچم،
غەیری قاپی کەرەم و بابی عەتا نیمە مەلاز
تەمی غەم عالەمی داگرتووە، بێ مەعوا بووم
بەر دەری مەیکەدەیە و بەس، لەوەلا نیمە مەلاز
بەم هەموو تیرەوە، دڵ سینەمی دی، ئەو شێرە
لەرزی هاتێ، وتی: ئەم بێشە نەما نیمە مەلاز
بەختە، زاهید کە بەهەشتی بووەتە مەئوا، من
غەیری بیتُ الحَزَنی دەرد و جەفا نیمە مەلاز
شوکری حەق بەر دەری هەر فەقرە ئیقامەتگاهم
بەر دەر و باری نە سوڵتان و نە شا نیمە مەلاز
بەڵکە لەو ڕێیەوە من پەی بەمە عیمرانی بەقا
مەحویا غەیری خەراباتی فەنا نیمە مەلاز

پەراوێز edit