ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
٥٠. بە داوە وەعزی
بە داوە وەعزی و، خۆشی بە تاوە یا حافیز!
لە هەڵقوڵانە کەلیکی دەم و لچی واعیز
دەفەرموێ کە حەکیم و دەوا مەیە و ساقی
دەگرنەوە لە نەخۆشی منا کەوا حافیز
کە باسی لێو و و ددانی بکەن، بە دەر دەکەوێ
نیساری لەعل و گوهەرکردنی دەمی لافز
لە نەقسی باتین ئەسەر ئاخری دەبێ زاهیر
لە ئاخرا شەل و شێتی عەقیدە ما جاحیز
چ شۆخە! هاتبوو گۆیا عەیادەتە مەحوی
کە ڕۆیی، ڕووشی نەدامێ بڵێ خودا حافیز

پەراوێز edit