ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
٥. بۆ گومبووانی چۆڵی
بۆ گومبووانی چۆڵی مەحەببەتیەتی، خودا
تەبشیری والسلام على تابع الهدى
موستەغنییە لە مەننی سەفینە و سەفینەوان
هەر کەس کە ئیشی هەر بە خودا بێ، نە ناخودا
دڵ بۆیە خۆشی دێ لە نەخۆشی بە پڕ بەدڵ
بیمارە چاوی یار و خۆشی دێ لە دەرد و دا
بە خودا قەسەم لەگەڵ دڵی خاڵێ لە سۆزی عیشق
تەکراری حەرفە، بەس دەمی پڕ یا خودا خودا
گونجایشی جەلالی خەیاڵی ئەوم لە دڵ
جێ بۆ نەوەی سەمایە لە یەک دانە کونج و دا
لەو ڕۆژەوە جودا بووە لێم ئەو پەریوەشە،
ڕۆژم ڕەشە، شوعوور و دڵم لێ بووە جودا
بەس کاری دڵ توێنەوە مەحوی لە پێشتە
لایحسب الأناسی أن یترکوا سدى

پەراوێز edit