شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: بۆ گومبووانی چۆڵی بۆ گومبووانی چۆڵی مەحەببەتیەتی، خودا تەبشیری والسلام على تابع الهدى موستەغنییە لە مەننی سەفینە و سەفینەوان هەر کەس کە ئیشی هەر بە خودا بێ، نە ناخودا دڵ بۆیە خۆشی دێ لە نەخۆشی بە پڕ بەدڵ بیمارە چاوی یار و خۆشی دێ لە دەرد و دا بە خودا قەسەم لەگەڵ دڵی خاڵێ لە سۆزی عیشق تەکراری حەرفە، بەس دەمی پڕ یا خودا خودا گونجایشی جەلالی خەیاڵی ئەوم لە دڵ جێ بۆ نەوەی سەمایە لە یەک دانە کونج و دا لەو ڕۆژەوە جودا بووە لێم ئەو پەریوەشە، ڕۆژم ڕەشە، شوعوور و دڵم لێ بووە جودا بەس کاری دڵ توێنەوە مەحوی لە پێشتە لایحسب الأناسی أن یترکوا سدى ++++++++++++++++++++++