ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
١٢٢. دیدە عەینی جارییە
دیدە عەینی جارییە، دڵ پڕ لە ناری مووەققەدە
ئاب و تابی حوسن ئەدەم بەو گوڵ عوزاری موو قەدە
سەیری سەگ مەرگی ڕەقیب کە، کە غەیری ئەو سەگە
شیری غەمزەت شێر و بەوری ڕوو بە ڕوو بێ، دوو قەدە
لالە داغە، غونچە دەردە، پێ لە خاکا ماوە سەرو
تا موشەڕەف بوو چەمەن بەو ڕوومەت و لێو و قەدە
چاوی مەیگوونت وەها مەیخانەی ئاوا کردەوە
چۆڵی کرد ئاخر بە زاهید خەڵوەخانەی شەعبەدە
دڵ دەبا غەمزەت، چ فەرقی ڕەند و سۆفی بۆ نیە
سەیدی مردوو حەیفە ئەم شەهبازەتی تێ بەرمەدە
بەشمە پێی قانیعم و بەسمە داغ و دەردی سەرمەدی
سەر بە دەردین ئێمە، بێ دەردی! لە ئێمە سەر مەدە
شەو بە قەتڵم وەعدی دا. ئەمڕۆ پەشیمانە، خودا!
خۆ لە مەحوی جونحە هەر گەردەن کەچی بوو سەرزەدە

پەراوێز edit