شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: دیدە عەینی جارییە دیدە عەینی جارییە، دڵ پڕ لە ناری مووەققەدە ئاب و تابی حوسن ئەدەم بەو گوڵ عوزاری موو قەدە سەیری سەگ مەرگی ڕەقیب کە، کە غەیری ئەو سەگە شیری غەمزەت شێر و بەوری ڕوو بە ڕوو بێ، دوو قەدە لالە داغە، غونچە دەردە، پێ لە خاکا ماوە سەرو تا موشەڕەف بوو چەمەن بەو ڕوومەت و لێو و قەدە چاوی مەیگوونت وەها مەیخانەی ئاوا کردەوە چۆڵی کرد ئاخر بە زاهید خەڵوەخانەی شەعبەدە دڵ دەبا غەمزەت، چ فەرقی ڕەند و سۆفی بۆ نیە سەیدی مردوو حەیفە ئەم شەهبازەتی تێ بەرمەدە بەشمە پێی قانیعم و بەسمە داغ و دەردی سەرمەدی سەر بە دەردین ئێمە، بێ دەردی! لە ئێمە سەر مەدە شەو بە قەتڵم وەعدی دا. ئەمڕۆ پەشیمانە، خودا! خۆ لە مەحوی جونحە هەر گەردەن کەچی بوو سەرزەدە ++++++++++++++++++++++