ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
١١٢. گوم کە بوو ڕاهی هودا
گوم کە بوو ڕاهی هودا، شاهڕەهە گومڕاهی
بعد درویشی اگر هیچ نباشد شاهی
ئەم مەجازە چییە، ڕوو کەینە حەقیقەت، ئەوجا
لا إلهەت بەسه گەر تالیبی إلّا اللّهی
ڕێ درابێ بە گەدایی نەفەسێ لەو دەرەدا
هەر کەسێ، تا نەفەسە عارییە شاهەنشاهی
دووکەڵی ئاهی دەبێ دایمە بگرێ بەری ڕۆژ
ڕۆژە ڕەش، غەمزەدەیی من بم و تۆ بی ماهی
لە دڵا بوونمت هەر عارە لە لا، وا بکە فەرز:
ماهی کەنعانی و ئەم موددە موقیمی چاهی
کوشتمی و ئەو دەمە خوێنم بە ئەدەب دامەنی گرت
بەسمەلی عیشقم و کارم بە خوێنە ڕاهی
بێ خەتا ئەو شەهە لەو بەردەرە مەحوی دەرکرد
بۆچ کەس سەر نەچووە شەوکەتی ساحێب جاهی

پەراوێز edit