ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
١٠٢. وتی بۆچی وەها بێ تین
وتی: بۆچی وەها بێ تین و بێ ڕەنگ؟
وتم: تۆ بۆچ ئەوەندە شۆخی و شەنگ؟
گەیشتن بەو شەهی عالی مەقامە
نیە، فکرم، خەیاڵم خاوە، پێ لەنگ
هەتا لەو یاری دەمسازە جودا مام
وەکوو نەی بێنەوا کەوتووم و بێدەنگ
دەگەیییە مەنزڵی سەلما بە سەد قەڕن
بە گامێ تەی بکەی گەر سەد دە فرسەنگ
یەکێ عاشق بە خوو، یەک تالیبی ڕوو
یەکێ مەجبووری بۆ، یەک مایلی ڕەنگ
خەت و زاری کە باسی کەوتە گوڵزار
کەچ ئەستۆ ما وەنەوشە، غونچە دڵ تەنگ
جیهانی کردووە سەرخۆش و مەدهۆش
لەبی وەک بادە، خەتتی سەبزی وەک بەنگ
مەگەر خوێنم سیجافی بێ بەری دەم
کە وا ئەو دامەنەم کەوتۆتە بەر چەنگ
دڵی سەنگە، دەبارێ گوڵ بە سەریا
ئەوی گوڵ بوو، زەمانە دایە بەر سەنگ
کە بۆتە دۆشەک اظفار المنیّة
لە نائەهلان ئەوەندەم دیوە سەرچەنگ
بتان ئەمڕۆ لە فەزڵی ئێمە دەدوان
فەڕەنگ ئیشی چ بێ مەحوی بە فەرهەنگ!

پەراوێز edit