ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی غەزەل
١. کە ئەمری فەرموو ئەو شاهە
کە ئەمری فەرموو ئەو شاهە بە إقرأ
ئەگەر فەرمانی قەتڵە کێ دەڵێ نەء!
قسەی مایەی خرۆشی (نشأتین)ە
دوو عالەم نەشئە جۆشا، لەبیە مەنشەء
بە یادی قامەتی ماوم بە پێوە
علی ما مثلها موسی توکا
بە هیجرانم دەوت (سوء العذاب)ە
فلمّا ذقته قد کان أسوأ
بە سۆزی عیشقە بوونە (ذی کمال)ت
إذ الأنوار من ذی النار تنشأ
وتی: ڕاکێشە مل مەحوی، سەرەت هات
بسلّ السّیف أومی لی: تهیّأ!
شەرەف هەر عیلمە، نابینی کە ئەشرەف
موشەڕڕەف بوو بە ئەمر ئەووەڵ بە إقرأ
پێداچوونەوە: بینایی دیدە

پەراوێز edit