ئاڵەکۆک

مەحوی add_a_photo
مەحوی ئایینی
٥. پاڕانەوە لە خودا
خودایا! ئیرادەی موناجاتمە
نیازی دو سێ عەرزی حاجاتمە
بە دەرباری هەر فەزڵتە ئیلتیجام
بە ڕەحمەت نیشانم دە ڕێگەی نەجام
بە والذاریاتی هەناسان و ئاه
کە بەر با دەدەن کێوەکانی گوناه
بە والطوری قەلبی تەجەللا قەرین
بە والنّجمی پڕ ورشەورشی جەبین
بە دو والسّما یەعنی دو مەرتەبەت
یەکێ مەرتەبەی عیشق و یەک مەعریفەت
بە والفجری ڕۆناکی بن چینی زوڵف
کە فەجرێکی سادیق، بەبێ کیزب و خولف
بە والشّمسی پڕ نووری ڕوخساری یار
بە واللّیلی خاڵ و خەتی موشکبار
بە والتّینی عوششاقی دڵ پڕ لە خوون
کە بێ تینن و زەرد و زار و زەبوون
بە والعادیات ئەسپی هیممەت دەوان
بە ڕێی عیشقدا تا سەحەر شەب ڕەوان
بە والعصری ئەو عەسرە فەڕڕوخ زەمەن
کە ناوی بە عەسری سەعادەت دەبەن

پەراوێز edit