شاعیر: مەحوی کتێب: ئایینی سەرناو: پاڕانەوە لە خودا خودایا! ئیرادەی موناجاتمە نیازی دو سێ عەرزی حاجاتمە بە دەرباری هەر فەزڵتە ئیلتیجام بە ڕەحمەت نیشانم دە ڕێگەی نەجام بە والذاریاتی هەناسان و ئاه کە بەر با دەدەن کێوەکانی گوناه بە والطوری قەلبی تەجەللا قەرین بە والنّجمی پڕ ورشەورشی جەبین بە دو والسّما یەعنی دو مەرتەبەت یەکێ مەرتەبەی عیشق و یەک مەعریفەت بە والفجری ڕۆناکی بن چینی زوڵف کە فەجرێکی سادیق، بەبێ کیزب و خولف بە والشّمسی پڕ نووری ڕوخساری یار بە واللّیلی خاڵ و خەتی موشکبار بە والتّینی عوششاقی دڵ پڕ لە خوون کە بێ تینن و زەرد و زار و زەبوون بە والعادیات ئەسپی هیممەت دەوان بە ڕێی عیشقدا تا سەحەر شەب ڕەوان بە والعصری ئەو عەسرە فەڕڕوخ زەمەن کە ناوی بە عەسری سەعادەت دەبەن ++++++++++++++++++++++