ئاڵەکۆک

حاجی قادری کۆیی add_a_photo
حاجی قادر قەتعە
٤. به‌ ته‌خمین وه‌سفی فیرده‌وس و جه‌هه‌ننه‌م بۆچ ده‌كا واعیز
شیعرێكی 'حاجی قادری كۆیی' كه‌ له‌ دیوانه‌كه‌یدا نییه‌
ئه‌م پارچه‌ هه‌ڵبه‌سته‌ی خواره‌وه‌ هی حاجی قادری كۆییه‌ و له‌ دیوانه‌كه‌یدا نییه‌، له‌ ١٨٨٦ نووسراوه‌ته‌وه‌ و مامۆستا زه‌كی ئه‌حمه‌د هه‌ناری بۆی ناردووین:

به‌ ته‌خمین وه‌سفی فیرده‌وس و جه‌هه‌ننه‌م بۆچ ده‌كا واعیز
له‌ سایه‌ی وه‌سڵی هیجرانت به‌ خۆم دیتوومه‌ ده‌یزانم

له‌ سڕی حیكمه‌تی چاوی گه‌یشتم باعثی ڕووحه‌
ته‌به‌سسوم ماوه‌ تێ‌ناگه‌م له‌ فه‌همی ڕه‌مزی حه‌یرانم

كزه‌ی جه‌رگم فیراقم كرد له‌ تاوانم ئه‌وا مردم
ده‌خیلت بم وه‌ره‌ ساتێ نه‌ماوه‌ تابی هیجرانم

ئه‌بوزه‌یدی ده‌كا ڕووحم له‌گه‌ڵ ماچی ده‌مت ئه‌مما
ده‌ترسم وه‌ک نیشانم دا بڵێ هیچه‌ په‌شیمانم

كه‌ دوێنێ هاتی فه‌رمووت بوو نه‌هاتم مه‌سڵه‌حه‌ت وابوو
ئه‌مێستا چاوه‌كه‌ی من هه‌ر ده‌فه‌رموون به‌نده‌ فه‌رمانم

ئه‌گه‌ر به‌غدا شكا سه‌ددی نه‌ما داری له‌سه‌ر به‌ردی
به‌ دیجله‌ ناگرێ 'حاجی' دیاره‌ جۆشی گریانم

گۆڤاری هه‌تاو، ژماره‌ ٦٣،٣١ی مایسی ١٩٥٦
تێبینی: له‌ دوا چاپی دیوانه‌كه‌دا وێڕای زیادكردنی دێرێک، دێره‌كانی دیكه‌ش كه‌م تا زۆر گۆڕاون. دیاره‌ ئه‌وه‌ی تازه‌یه‌ ساڵی نووسینه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كاندا.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit