ئاڵەکۆک

حاجی قادری کۆیی add_a_photo
حاجی قادر قەتعە
٣. ئەی موحەممەد وەی ئەمینوددەولە ئیمڕۆ کۆیی تۆ
ئەی موحەممەد وەی امین‌الدوله ئیمڕۆ کۆیی تۆ
جەننەتێکە کەوتە دۆزەخ هەرچی لێی دوور کەوتەوە
موددەتێکە دەربەدەر گەردی دیاری غوربەتم
بەندە یادی ئاستان بووسی ئەتۆی کرد هاتەوە
چونکە توحفە لازمە هەر کەس لە غوربەت بێتەوە
بەم دوو فەردە من قەزای سەد گۆنە توحفەم کردەوە
قاوەچی بەزمی ئەتۆ دنیایە، سینی ئاسمان
ئافتابی زەرفە، فنجانی مەهە، قاوەی شەوە
ئەو شەوە بۆ هەر کەسێ دونیا بکاتە ڕۆژی ڕوون
شەو لە خیتتەی عومری ئەو عەنقایە دەربانی خەوە

پەراوێز edit