تَمنّیتُ منَ الدّهرِ نِدائی أزمِناً نادی
گوتی: هەرچی تەمەنناکەی لە دنیا غەیری من نادا
لە سایەی زولفی ئەفشانی پەرێشان دێ خەتی مانی
لە تەسویری ئەگەر جارێ بە وەستایی قەڵەم دادا
خەتی دەورەی ڕوخی داوە وەکوو مۆری سولەیمانی
خەیاڵی کردووە زولفی بە حیلە خاتەمی لادا
لە ژێر قافی فیراقیدا وەها فەرسوودەیە جیسمم
لەگەڵ عەنقا قەرینم من لە ئیسمی بێ موسەممادا
خەدەنگی دیققەتی حاجی قەسیمی جەوهەری فەردە
کەچی وەسفی دەمی هەر ما لە ژێر پەردەی موعەممادا