ئاڵەکۆک

حاجی قادری کۆیی add_a_photo
حاجی قادر غەزەل
٤٨. دەڵێن یار دێتەوە بابی مەحەببەت، یا خودا وا بێ
دەڵێن یار دێتەوە بابی مەحەببەت، یا خودا وا بێ
ئەگەر دوشمن دەڵێ: نابێ! موغەننی تۆ بڵێ: نا بێ
دەلەرزێ باغەبان سەروت لە ترسی قامەتی بەرزی
گوتی ئەم نوکتە بارێکی گرانە تێ دەگەی نابێ
لە هیجرت هەردەمە سەیلی سروشکم ماجەرای چاوم
بە ڕەنگێک ڕەنگی کرد، ڕەنگی جیهان باوەڕ مەکە وا بێ
لە ناکاو دڵبەرم فەرمووی هەڵستە ئێستەکێ واعیز
لە بۆمان دادەدا وەعزێ؛ گوتم: باکت چییە با بێ
بە تەزمین فەردەکی نالیی دەهێنم تا ڕەفیقانم
بزانن فەڕقمان زۆرە، خەزەف قەت وەک گوهەر نابێ
«کەمەندی زولفی دوولانە، لە بۆ گەبر و موسوڵمانە
دەکێشێ بێ موحابانە، چ لەم لا بێ، چ لەو لا بێ»

پەراوێز edit