ئاڵەکۆک

هێمن add_a_photo
هێمن تاریک و ڕوون
٦. قەڵای نیشتمان
وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ
وە گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ

لەپێناوت دەنێم سەر تا بزانی
منم ڕۆڵێکی ئازا و باوەفای تۆ

لە بۆ پاراستن و حیفزی سنوورت
لەباتی ماژینۆ سینگم قەڵای تۆ

دەبێ من چۆن بژیم مەسروور و دڵشاد
کە دەتبینم لەدەس بێگانەدای تۆ

دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ هەتا من
بە سەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ

بە شینکە و گوڵ سەراسەر سوور و شینە
چ جوانە دیمەنی کێو و چیای تۆ

لەگەڵ تۆ بۆ نەجاتی نیشتمانت
دەدەن (هێمن)! هەوڵ خوشک و برای تۆ

پەراوێز edit