ئاڵەکۆک

هێمن add_a_photo
هێمن تاریک و ڕوون
٣٩. جۆلانە

چوومە لای دوکتۆر و گوتی

نەخۆشی دەردەکەت سەختە

گوتم: تۆ پێت وایە دەمرم؟

بەداخەوە، گوتی: وەختە

***

ئەو دڵەکوتەی گرتووتە

پیاوی بەهێزیش بیگرێ

بێتوو ئاگای لە خۆی نەبێ

هێندە پێ ناچێ دەمرێ

***

پێکەنیم و گوتم دوکتۆر!

ناڵێم زانا و شارەزا نی

بەڵام تۆ پزیشکی ویشکی

باری دڵداری نازانی

***

دڵەکوتەم نییە، دڵم

جێی کیژێکی خانومانە

منداڵە، ئۆقرەی ناگرێ

بۆم دروست کردووە جۆلانە

١٣٣٩

پەراوێز edit