شاعیر: هێمن کتێب: تاریک و ڕوون سەرناو: جۆلانە سەبارەت: ١٣٣٩ چوومە لای دوکتۆر و گوتی نەخۆشی دەردەکەت سەختە گوتم: تۆ پێت وایە دەمرم؟ بەداخەوە، گوتی: وەختە *** ئەو دڵەکوتەی گرتووتە پیاوی بەهێزیش بیگرێ بێتوو ئاگای لە خۆی نەبێ هێندە پێ ناچێ دەمرێ *** پێکەنیم و گوتم دوکتۆر! ناڵێم زانا و شارەزا نی بەڵام تۆ پزیشکی ویشکی باری دڵداری نازانی *** دڵەکوتەم نییە، دڵم جێی کیژێکی خانومانە منداڵە، ئۆقرەی ناگرێ بۆم دروست کردووە جۆلانە ++++++++++++++++++++++