ئاڵەکۆک

هێمن add_a_photo
هێمن تاریک و ڕوون
٣٢. گۆمی خوێن

عەزیزم بۆچی تۆراوی لە خۆڕا؟

چ قەوماوە؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟

ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما

فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا

***

لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە

ئەدی بێ مەیلی بۆ ڕووی دا لە تۆ ڕا

ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من

دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لە تۆ ڕا؟

***

سەر و ماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم

لە نەردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا

***

لە چاوم دێ بەخوڕ فرمێسکی خوێنین

کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا

من و لاشەی پەپوولە ماینەوە و بەس

شەوی دووری، شەمیش تواوە لە کۆڕا

١٣٣٢

پەراوێز edit